بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - ئایەتوڵڵا سیستانی مەرجەعی باڵای عێراق لە نامەکەیدا بۆ دەوڵەت، دەرمانی نەخۆشانی تووشبووی ڤایرووسی کۆرۆنای لە سەر کەسانی شیاوی ئەو کارە، واجبی کەفایی ڕاگەیاند و وتیشی: لە بەرامبەردا دەبێ بەرپرسان هەموو کەرەسەی پێویست بۆ پارێزراوبوونی ئەو کەسانە لە مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییە دابین بکەن و هیچ بیانوویەک لەوبارەیە قبووڵ ناکرێت.
ئایەتوڵڵا سیستانی ئاماژەی بەوەش دا کە "شکێک لەودا نییە کاری ئەو خۆشەویستانە کارێکی گەورە و پڕ بایەخە و ڕەنگە گرینگیی ئەو هەوڵە هێندەی گرینگی کاری سنوورڤانان لە پاراستن و بەرگری لە وڵات و گەل بێت.
ڕاشیگەیاند: هیوادارم خودا ئەو خۆشەویستانە بپارێزێت و ئەوانی لەو رێگەیەدا گیانیان لە دەست دەدەن، جەزای شەهید و پێگەی بەرزیان لە رۆژی پەسڵان پێ ببەخشێت.
............
340